زارى کرمانجى-سۆران:
کار بۆ ئەوە دەکرێت مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەرێمی کورستان هاوتای عێراق بکرێت، دوای هاوتاکردن بەرزترین مووچە دەگاتە 400 هەزار دینارو کەمترین مووچەش ٢٥٠ هەزار دینار بێت.
دوای هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدایە مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەتیش هاوتای عێراق بکرێت کە ژمارەیان نزیکەی 76 هەزار کەسە و مووچەیان 100 بۆ 150 هەزار دینارە. هەوراز عەبدولقادر، بەڕێوەبەر لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت: ”پرۆسەکە کاتی دەوێت و پێویستی بە وردبینی و کاری زۆرە، ئێمە لە هەوڵداین و داوامان لە بەغدا کردووە کەمترین مووچە 250 هەزار دینار بێت.
































































