زاری كرمانجی-دیانا
بەشی وەرزشی سەنتەری ڕۆشنبیری ئاشووری دیانا بە ئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەرپرسانی حزبی و حكومی و وەڕزشوانانی دێرین و گەنجان، كۆتایی بە دووەمین قارەمانێتی دیانا بۆ تۆپی سەرمێز هێنا كە بۆ دوو تەمەنی جیاواز كرابووەوە.
ئیڤان جانێ، بەرپرسی سەنتەری ڕۆشنبیری ئاشووری دیانا، بە زاری كرمانجی گووت ” خوولەكە بۆ دووەمین ساڵە لەسەر یەك دەكرێتەوە.. بۆ ئەم ساڵ دوو تەمەنی جیاواز بەشداریان لە خوولەكە كردبوو. بۆیە ژمارەیان گەیشتبووە (40) یاریزان. لەدوای ململانێ و یاری بەهێز نێوان یاریزانان دواجار بۆ یاریزانە دێرینەكان هەردوو یاریزان (سەردار عەبدڵخاڵق و لقمان حاجی ئەیاس) گەیشتنە كۆتایی قارەمانێتی و لە یاریەكی پڕ چێژ یاریزان (سەردار عەبدوڵخاڵق) تووانی یاریەكە بۆ بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێبهێنێت. بۆ گەنجانیش.. هەریەكە لە یاریزانان (سەعید عەزیز و ئارمەند ئیسماعیل) توانوویان بگەنە كۆتایی خوول، لە یاریەكی بەهێز یاریزان سەعید عەزیز، تووانی جامی قارەمانێتی بەرزبكاتەوە”.
گووتیشی: ” بە پێویستی دەزانین وەك سەنتەری ڕۆشنبیری ئاشووری دیانا، سوپاس و پیزانین ئاراستەی نووسینگەی جەنابی مەلا مستەفا بارزانی، بكەین بەرامبەر بەو پاڵپشتی و هاوكارییەی كە پێشكەش بە سەنتەر دەكات بۆ بەڕێوەبردنی كار و چالاكییەكانمان.