زاری كرمانجی-سۆران
سەرەڕای ئەوەی چەندین جار لایەنە پەیوەندیدارەكان بڕیاری قەدەغەكردنی یارییە تەقەمەنییەكانی منداڵانیان داوە لە بازاڕدا، بەڵام هێشتا لەبەشێك لە دوكان و بازاڕەكان بەڕچاو دەكەون و دەفرۆشرێن، توێژەرانیش بە مەترسی و كاریگەری خراپ ناویان دەبەن لەسەر داهاتووی منداڵدا”.
كاریگەرییە خراپەكانی یاری تەقەمەنی منداڵ:
- بریتین لەوەی منداڵەكە لەكاتی بەكار هێنانی ئەم یاریە تەقەمنیانە دووچاری ڕووداوی نەخوازاراو ببێتەوەو زیان بە جەستەی و دەوروبەری بگەینێت.
- زۆرجار مەترسی ئەوەی هەیە بە هۆی بەكار هێنانی ئەو تەقەمەنیانە ئاگر لە ماڵ و شوێنە گشتییەكان بكەوێتەوەو زیانی زۆر بەدوای خۆیەوە بهێنێت.
- كاریگەری لەسەر ناخ و دەرونی منداڵ دروست دەكات و دووچاری شەڕانگێزی و ئاڵودەی زیاتر دەبن بەم جۆرە تەقەمەنیانە.
- بەكار هێنانی ئەم جۆرە تەقەمەنیانە دەبێتە هۆكارێك بۆ ئەوەی منداڵَ لە داهاتوودا پەنا بۆ بەكارهێنانی تەقینەوەی دیكە ببات و لێی بێ ترس بێت.