محەممەد مەحموود- چۆمان :
لە پێشوازی ساڵی نوێی خوێندن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چۆمان تەواوی پێداویستییەکانی قوتابخانەکانی سنووری خۆی دابین دەکات وەک یەکەم پەروەردەی ئیدارەی سۆران ئەو کارە دەکات.
ئەحمەد بندایزانی، بەرێوەبەری پەروەردەی چۆمان بە زاری کرمانجی راگەیاند” دوا بە دوای هەوڵەکانمان توانرا ڕەزامەندی وەربگیرێت بۆ دابین کردنی کۆمەڵێک کەل و پەل و پێداویستی بۆ قوتابخانەکان وەک ( سلەی خۆڵ ، ماسیحە ، پێنووسی وایت بۆرد ، رەشکەرەوە ، ئاگر کوژێنەوەی گشتی و ئاگر کوژێنەوەی تایبەت بە بۆردی کارەبایی قوتابخانەکان ، چاککردنەوەی هەموو ئاگرکوژێنەوەکانی لە کارکەوتوو )، ئەمەش دەستپێکێکی زۆر باش بوو بۆ قوتابخانەکان بۆ دابین کردنی ئەو پێداویستیانە.