زاری كرمانجی- سۆران:
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڕیاریدا بە جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی ستراتیجی و گرنگن.
راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، رایگەیاند ” پرۆِژەكان بریتین لە: نۆژەنكردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی رواندز. دروستكردنی ئاوەڕۆی گەڕەكی نەورۆز لە قەزای ناوەندەی ئیدارەی سۆران. شەقامە ناوخۆییەكانی گەڕەكی جوندیان لە قەزای ناوەندی ئیدارەی سۆران. قیرتاوكردنی رێگای گوندی شێخان. دروستكردنی دیواری پاڵپشت و كۆنكریتكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی چۆمان. چاككردنی رێگای نێوان بارزان – گوندی سەڤرە لە قەزای مێرگەسۆر. چاككردنی رێگای سەرەكی گوندی بابكێ”.
لە راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوە كراوە ” تێژووی هەموو پڕۆژەكان لەسەر بودجەی ئیدارە جێبەجێ دەكرێن”.