زاری كرمانجی-سۆران:
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی هۆڵەندا لە عێراق کردسەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی هۆڵەندا لە عێراق کرد
کوردستان
ئەمڕۆ دووشەممە، 23-09-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جانێت ئەلبێردا، باڵیۆزی نوێی شانشینی هۆڵەندا لە عێراق کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، “وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی، هەموو پشتیوانییەکی بۆ باڵیۆز دەربڕی، لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوو لایەنە. هەروەها سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی هۆڵەندای کرد، بەتایبەتی لە پشتگیریکردنی چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کورسدتان لە هەمەجۆرکردنی ئابووری و برەودان بە کەرتی کشتوکاڵ و کارکردن بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک”.
باڵیۆزی هۆڵەندا، وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەندراەوکەدا هاتووە، “ستایشی پێشکەوتن و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی کرد، بە تایبەت لە بواری بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و چاکسازیکردن لە کەرتی بانکی”.
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان، جەختکردنەوە بوو لە گرنگیی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە دۆخێکی ئارام و دادپەروەرانە و دوور لە پێشێلکاری و ساختەکاری. هەردوولا هاوڕا بوون لە سەر پێویستیی چاودێرێکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن لەلایەن چاودێرانی نێودەوڵەتییەوە.