زارى کرمانجى:
باڵیۆزخانەی چین لە ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “لەم کاتەدا دۆخەکە بە درێژایی سنووری ئیسرائیل و لوبنان لە رادەبەدەر سەختە و ململانێی سەربازیی زۆر هەیە. دۆخی ئەمنی لە ئیسرائیل خراپ، ئاڵۆز و پێشبینی نەکراوە.”
داوای لەو هاوڵاتییە چینییانە کردووە کە لە ئێستادا لە ئیسرائیلن بە زووترین کات بگەڕێنەوە یان بچن بۆ شوێنی سەلامەتتر.
چین مانگی رابردوو داوای لە هاووڵاتییانی کرد لوبنان جێبهێڵن.

































































