محەممەد مەحموود- سۆران:
بەڕێوەبەرایەتی پەروەرەدەی قەزای ناوەندی سۆران ئاگاداری ئەو وانەبێژانە دەكاتەوە كە بە هەر هۆكارێك دابڕاون لە كاری وانەبێژی تاكو رۆژی پێنجشەممە سەردانی پەروەردە بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم، ئەگەرنا مافیان دەفەوتێت.
ئەسعەد غەفوور، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە دوا مۆڵەتە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ ئەوانەی بە هەر هۆكارێك لە كاری وانەبێژی دابڕاون بۆ پڕكردنەوە و وەرگرتنی فۆڕمی وانەبێژی سەردانی پەروەردەی قەزای ناوەندی سۆران بكەن، داواش لە بەڕێوەبەری قوتابخانەكان و یاریدەدەرەكان دەكەین پشتگیریان پێ بدەن، گەر ئەو مامۆستایە بۆ یەك رۆژیش وانەبێژی كردبێ.