زاری كرمانجی-سۆران:
قایمقامی قه‌زای شه‌قڵاوه دەڵێت، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دەست بە تەواوکردنی هه‌ردوو پڕۆژه‌ی تۆنێلی ماوه‌ران و میراوه ده‌كرێت.
كاروان كه‌ریمخان، قایمقامی شه‌قڵاوه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرینگییه‌كی زۆر به شاڕێی (هه‌ولێر _حاجی ئومه‌ران) ده‌دا، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌شێكی گرینگی ڕێگاكه ده‌كه‌وێته سنووری قه‌زای شه‌قڵاوه، به‌تایبه‌تی هه‌ردوو تۆنێلی ماوه‌ران و میراوه.
قایمقامی شه‌قڵاوه ئاماژەیشی دا: ئێستا تونێلی میراوه به‌ڕووی هاووڵاتیاندا كراوه‌یه و ته‌نیا كاری رووناكی ماوه له‌نێو تۆنێله‌كه، ئه‌ویش ته‌واو ده‌كرێت، هه‌روه‌ها تونێلی ماوه‌ران له كۆمپانیای بیانی وه‌رگیراوه و دراوه‌ته كۆمپانیایه‌كی ناوخۆیی بۆ ته‌واوكردن.
قایمقامی شه‌قڵاوه ڕوونی كرده‌وه: له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا کۆمپانیاکە بۆ پڕۆژه‌ی تۆنێلی ماوه‌ران دەست بەکار دەبێت، ڕێگاكه‌ش له تونێلی ماوه‌ران تا ده‌گاتە دووسایدی هه‌ریر ته‌واو ده‌كرێت و ئاسته‌نگی هاتوچۆ له رێگاكه كۆتایی دێت.