زارى کرمانجى-سۆران:
ئێوارەى ئەمڕۆ ڕووداوێکى هاتووچۆ لەسەر ڕێگەى سۆران -خەلیفان لە گەلى عەلى بەگ ڕوویدا، تەنیا زیانى ماددى هەبووە.
ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سۆران بڵاویکردووەتەوە، ”ئێوارەى ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەى سۆران -خەلیفان لە گەلى عەلى بەگ ڕووداوێکى هاتووچۆ لە جۆرى پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبیلێکى جۆری تۆیۆتا کڕۆلاو سایپا قەمەرە ئێرانی، ڕوویدا، بەڵام تەنیا زیانى ماددى هەبووە”.
هاتووچۆى سۆران، داوا لە شوفێران دەکات خێرایی کەمبکەنەوەو پابەندی هێماو ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن.
































































