بەڕێوەبەری كارەبای سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند” پێدانی كاتی كارەبای هاووڵاتییان زیادی كردووە و لە هەوڵداین لە ماوەی داهاتوو زیاتریشی بكەن”.
ئەندازیار ئەردەوان، زیاتر روونیكردەوە ” بەهۆی بوونی كێشە لە هەندێك شوێنی هێڵی گشتی كارەبای نیشتمانی بڕێكی زۆری میگاوات بەفیڕۆ دەچوو، ئێستا ئەو كێشەمان چارەسەر كردووە، هەروەها بەهۆی نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما خواست لەسەر كارەبا كەمتر بووە، بۆیە كاتژمێر كارەبا زیاد كراوە و لە پلانیشماندایە بۆ رۆژانی داهاتوو زیاتری بكەین”.