شەهلا رەشید- زاری كرمانجی :
گۆرانیبێژی دەنگ خۆش و بەناوبانگی رۆژهەڵاتی كوردستان ناسر رەزازی لەگەڵ هەریەك لە گۆرانیبێژە بەناوبانگەكانی فارس، ئێبراهیم حامێدی ناسراو بە (ئێبی)، شاهین نەجەفی و پێدرام شەهلایی، دویتێكیان بەناوی وەرە مەیدان (بیا میدان) بە زمانی كوردی بڵاو كردەوە.
بەرهەمی وەرە مەیدان، لە ئاواز دانان و دابەشكردنی پێدرام شەهلاییە، گووتنی ناسر رەزازی، ئیبراهیم حامێدی ناسراوە بە(ئێبی)، شاهین نەجەفی و پێدرام شەهلایی.
گۆرانیبێژی فارس ئێبی لە هەژماری ئینستاگرامی خۆیدا لەسەر ئەم بەرهەمە نوێیە كە بەزمانی كوردی بڵاویانكردووتەوە، دەڵێت” ئێمەش دەنگی خۆمان بۆ پاڵپشتی لە راپەڕینی بوێرانەی گەلانی ئێران و رۆخاندنی جمهوری خوێنڕێژی ئێسلامی ئێران دەردەبرین و لە دڵەوە دەڵێن بژی ئازادی”.
هەروەها شاهین نەجەفی، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری بەنیوبانگی ئێرانی دەڵێت:” بەناو و رەمزی ژینا (مەهسا) ئەمینی لە كوردستانەوە تا زاهیدان، لە باكور تا باشور، بە یەك دەنگ دژی دەسەڵاتدارانی جمهوری ئیسلامی دەوەستین و دەڵێن (ژن ، ژیان، ئازادی).”