بەهۆی بەرز بوونەوەی نرخی زێر لە بازاڕەكانی جیهانی و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی كاریگەری لەسەر پڕۆسەی هاوسەرگیری داناوە و خەریكە ئامارەكانی هاوسەرگیری نزم دەبنەوە و لە بەرامبەریشدا ئامارەكانی جیا بوونەوە لە بەرز بوونەوەدایە.
ئەمەش رێژەی كچانی قەیرە یا ئەو خانمانەی جیابوونەتەوە بەرز كردۆتەوە.
بە پێی بەدواداچوونەكانی زاری كرمانجی كچان و خانمان بە مەبەستی سەرگرتنی پڕۆسەی هاوسەرگیریان داوای زێڕی كەمتر لە كوڕان دەكەن.
نرخی زێڕ ئێستا لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بۆ هەر مسقاڵێكی عەیار 21 كە ئەم جۆرەیان خواستی زیاتری لەسەرە بۆ سەرووی 550 هەزار دینار بەرز بۆتەوە.
































































