ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتى بەرگرى تورکیا کوژرانی سەربازێکی خۆی لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان راگەیاند.
وەزارەتی بەرگری تورکیا، ئەمڕۆ ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە” ماشەڵڵا ئاباکای لە ئەنجامی هێرشێکی گەریلاکانی پەکەکە لە سنووری ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی (چنگ – قوفڵ) لە ناوچەی زاپ کوژراوە”.
دەوڵەتی تورکیا لە ڕۆژی ١٨ی نیسانی ساڵی ٢٠٢٢ەوە ئۆپەراسیۆنێکی بە ناوی (کلیل – چنگ) لە ناوچەکانی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا لە هەرێمی کوردستان بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەکە دەستپێکردووە.

































































