زاری کرمانجی-سیدەكان
بڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، ڕایگەیاند:” ئاگادارکراینەوە لە هەبوونی ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لادان، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب توێتا لە گوندی نێکەوەی قەزای سیدەکان تووشی ڕووداو دەبیت و شوفێرەکەی بریندار دەبێت”.
ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سۆران، داوا لە شوفێرانیش دەکات، خێرای کەم بکەنەوە و پابەندی هێما و رێنمایەکانی هاتووچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموو لاییەک.