موڕشید برادۆستی – سیدەكان:
ناوەندی چالاكی و پێگەیاندنی لاوانی سیدەكان, خولێكی تۆپی پێی بچووك كراوە بۆ ژمارەیەك تیپ و ئارەزوومەندانی وەرزشەكە كردەوە و ئەمڕۆ یاری كۆتایی لە نێوان تیپی سەقەر و مەیدان, بە ئامادەبوونی وەرزش دۆست و جەماوەرێكی زۆر بەڕێوەچوو.
نەزیر شەهاب بەرپرسی ناوەندی چالاكی و پێگەیاندنی لاوانی سیدەكان بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” لە بەردەوامی چالاكییەكانماندا, لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو, بە بۆنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی, شەشەمین خولی تۆپی پێی بچووككراوەمان بۆ 18 تیپی سنووری سیدەكان كردەوە, دوای كێبڕكێی زۆر هەر دوو تیپی سەقەر و مەیدان گەیشتنە یاری كۆتایی, ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكومی و حزبی و جەماوەرێكی زۆر لە یاریگای چیمەنی دەستكردی سیدەكان یاریی كۆتایی بەڕێوەچوو . بەرپرسی ناوەندی و چالاكی و پێگەیاندنی لاوانی سیدەكان, دەڵێت:” تیپی مەیدان توانی بە ئەنجامێكی گەورە بەسەر تیپی سەقەر سەركەوتن بەدەست بهێنێت و توانی ببێتە پاڵەوانی خولی ڕیفراندۆم . گووتیشی:” ئەنوەر شەهاب وەك باشترین یاریزان, عاسم حەمدی باشترین گۆڵچی, ڕەفیق نەبی بەتەمەنترین یاریزان و ئەحمەد حاجی وەك گۆڵكاری خول دیاری كران, لە ڕێوڕەسمێكدا خەڵات و دیاریان پێشكەش كرا.