زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتیی هەرێمی كوردستان لەسنوورەكەمان بەردەوامیان هەیەو ڕەزامەندی وەرگیراوەو چەندین كیلۆمەتری دیكە لە ڕێگای هامڵتۆن (سۆران-چۆمان) قیڕتاو دەكرێتەوە.
ئەندازیار خوسرەت سادق دری، گووتیشی: ” ڕەزامەندی جێبەجێ كردنی چەند پڕۆژیەكی خزمەتگوزاری ستراتیژی لە سنوورەكەمان دراوەو كاركردن تیاندا بەردەوامە، هەروەها رێگای سەرەكی هامڵتۆن (سۆران-چۆمان) بەدرێژایی زیاتر لە 8 كیلۆمەتر قیڕتاو دەكرێتەوە”.
ئاشكراشی كرد: ” زۆربەی ئەم پڕۆژانە لە سەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان وەبەرهێنانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێبوون جێبەجێ دەكرێن.