زاری كرمانجی :
ماوەی چەند ساڵێكە هەزاران دەرچووی بەشەكانی پزیشكی لە هەرێمی كوردستان خزمەت بە كەرتی تەندروستی دەكەن و لە نەخۆشخانە و بنكەتەندروستی و بەشەكانی دیكە بەخۆبەخشی كاردەكەن، وەزیری تەندروستی زانیاری لەسەر دامەزراندنیان ئاشكرا دەكات .
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە دیدارێكدا ڕایگەیاند:” خۆبەخشانی تەندرووستی شایستەی زیاترن، هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ بەگرێبەستكردنیان یان بە هەمیشەی كردنیان .
وەزیری تەندروستی كوردستان، دووپاتی كردەوە، ئێمە پێشتریش ئەو بەڵێنەمان داوە، ئەوەی لە تواناماندابێت وەك وەزارەت بۆ خۆبەشخان درێژی ناكەین و بەردەوام لە هەوڵداین .
د . سامان بەرزنجی، گووتیشی:” خۆبەخشانی تەندروستی سەربازی ونن و خزمەتێكی بەرچاویان بە كەرتی تەندروستی گەیاندووە .