زاری كرمانجی-مێرگەسۆر
لە بەردەوامی كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەستكراوە بە نۆژەنكردنەوەی ڕێگای گەلی شكەفتێ لە سنووری قەزای مێرگەسۆر.
غەفور ئەحمەد مەلاسوار، قائیمقامی قەزای مێرگەسور بڵاوی كردووەتەوە، بە هاوكاری و پاڵپشتی مەلا مستەفا بارزانی ڕەزامەندی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگیرا ، بۆ چاكردن و قیڕتاوكردنی ڕێگای گەلی شكەفتێ بە درێژایی ١٠ كم لە بازگەی ئەشكەفتە تاكو ناحیەی گۆڕەتوو”.
ئاماژەی بەوەشداوە: ” ڕێگاكە سەرەكییە و ئاسانكاری زۆر دەكات بۆ هاووڵاتییانی سنووری قەزای مێرگەسۆر و بەستنەوەی هەردوو ناحیەی بارزان و گۆڕەتوو بە یەكەوەو كاركردن تیادا بەردەوامی هەیە.































































