زاری كرمانجی-سرێشمە
ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی سرێشمە بڵاوی كردووەتەوە: ” دوای تەواوبوونی ڕێكارە یاسایی و كارگێڕییەكان و پڕۆسەی تەندرێن، بە ئامادەبوونی سۆران شێرزاد، سەرۆكی شارەوانی سرێشمەو ئیبڕاهیم عومەر، بەڕێوەبەری سندوقی پەرەپێدانی كۆمەڵایەتی لقی هەولێر و ئەندازیار نیعمت عیسمەت، بەرپرسی بەشی پلاندانانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئەندازیاری سەرپەرشتیار لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران، ئەندامانی ئەنجومەنی سندوقی ناوهێنراو، گرێبەستی درووستكردنی قوتابخانەیەكی شەش پۆڵی لە شارەدێی سرێشمە، لە نێوان سندوقی پەرەپێدان و ئەندازیاری سەرپەرشتیارو بەڵیندەری پڕۆژە واژۆكرا”.
ئاماژەش بەوەكراوە: ” پڕۆژەكە لە لایەن كۆمپانیای ( بلاد المتحدە للمقاولات العامە)، بە گوژمەی 372 ملیۆن و 522 هەزار دینار لە ماوەی 240 ڕۆژ تەواو دەكرێت، لە هەفتەی داهاتوو بەردی بناغەی قوتابخانەكە دادەندرێت و دەست بە دروستكردنی دەكرێت.

































































