زاری كرمانجی-سۆران
وەك پسپۆرانی پاراستنی تەندروستی خۆراك، ئاماژەی بۆ دەكەن ئەگەرچی ڕەشكە تامێكی یەكجار تاڵی هەیە، بەڵام لە ڕووی تەندروستییەوە چەند سوود بە مرۆڤ دەگەیەنێت.
گرنگترین سوودەكانی رەشكە:
1)- ئەگەر لەگەڵ هەندێك لە هەنگوین تێكەڵبكرێت بدرێت لە پێست یارمەتی درەوشانەوە و ڕەوناقداربوون دەدات.
2)- گرفتی هەناسەدان چارەسەردەكات، یارمەتی چارەسەری ڕەبۆو دروستبوونی كۆكەی توند دەكات یارمەتیدەرێكی باشە لە نەهێشتنی هەڵامەتدا.
3)- بۆ بەهێزبوونی كۆئەندامی بەرگری زۆر بەسودە و لە زۆر نەخۆشی دەیپارێزێت. دەتواندرێت لەگەڵ سركەدا تێكەڵبكرێتو لەپاشاندا غەرغەرەی پێبكرێت دەبێتە هۆی نەهێشتنی ئازاری ددان.
4)- دەتواندرێت لە چارەسەركردنی نەخۆشی شەكرە و قۆڵۆندا سودی لێوەربگیرێت یارمەتیدەرە لە نەهێشتنی سەرئێشەدا، دەبێت لەم كاتەدا جوان وردبكرێت و تێكەڵی زەیتی زەیتون بكرێت، بۆ ماوەی ١٥ خولەك بدرێت لە ناوچەوان ، بە شێوەیەكی بەرچاو سەرئێشە ناهێڵێت.
5)- یارمەتیدەرە لە لەناوبردنی بەردی زارو، چالاكردن و نەهێشتنی كرمی ڕیخۆڵە لەم كاتەدا پێویستە بەم شێوەیە ئامادەبكرێت:- پێویستە تێكەڵی هەنگوین بكرێتو لەپاشاندای ئاوی گەرمی تێبكرێت و بخورێتەوە.
6)- بۆ ئەو خانمانەی شیر دەدەن بە منداڵ خواردنی ڕەشكە زۆر بەسودە یارمەتیدەرە لە زیادبوونی شیری دایكدا.
7)- بەهۆی بوونی ڕێژەیەكی بەرز لەدژە ئۆكسان تێیدا ڕێگری لەزوو پیربوونو توشبوون بە لەبیرچونەوە دەكات، یارمەتیدەریشە لەچالاكبوونی خانەكانی لەش بەتایبەتیش خانەی مێشك.