زاری كرمانجی-ڕواندز
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی ئیدارهی سۆران، دەڵێت: ” هەر چەند هێشتا فەرمانگەكەمان بێ میلاكە، بەڵام لە كارو چالاكییە ژینگەییەكانمان بەردەوام دەبین.
هەژار ماهر ئێدلبی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” هەر چەند هێشتا فەرمانگەكەمان بێ میلاكە بەڵام لە كارو چالاكییە ژینگەییەكان بەردەوام دەبین، لەسەردانێكماندا بۆ هاوینە هەواری جوندیان بە پەرتوبڵاوی زبڵ و خاشاك دیمەنی ناشارستانیم پێش چاو كەوت و هەڵمەتێكی پاككردنەوەم ئەنجامدا كە تەنها لەماوەی یەك كاتژمێر چەند زەرفی نایلونم پڕكردن و شوێنەكەم پاك كردەوە، هەرچەندە ڕۆژەكەش هەینی بوو كاتی پشووش بوو بەڵام هاوكات بوو لەگەڵ ڕۆژی جیهانی پاك راگرتنی ژینگە”.
گووتیشی: ” نەتەوەیەكگرتووەكان لەخولی (78)داو بەبڕیاری ژمارە (78/122) لە (8)ی دێسەمبەری ساڵی (2023) بەكۆی دەنگ بڕیاری دا بە ناساندنی ڕۆژی (20)ی ئەیلوولی هەموو ساڵێك وەك: رۆژی جیهانیی پاككردنەوەی ژینگە.
بڕیارەكە داوا لەتەواوی دەوڵەتانی ئەندام و دامەزراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و تەواوی رێكخراوە نێودەوڵەتیی و هەرێمایەتییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكەی وەك كۆمەڵگەی مەدەنی و كەرتی تایبەت و ناوەندە ئەكادیمییەكان دەكات، بۆ زیندووڕاگرتنی رۆژی جیهانیی پاككردنەوەی ژینگە بەشێوەیەكی شایان لەڕێگەی رێكخستنی ئەو چالاكییانەی كەهۆكارن بۆ هۆشیاریی و بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام.