مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە شارۆچكەی نەهرەوانی رۆژهەڵاتی بەغدا، كەسێك بەهۆی كێشەیەكی كۆنی كۆمەڵایەتییەوە، 3 نارنجۆكی هاویشتووەتە ماڵی برایەكی.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە ناوچەكە بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندووە “ئەمڕۆ شەممە 21ـی ئەیلوول، كارمەندێكی خانەنشینی بەرگریی شارستانی، 3 نارنجۆكی هاویشتووەتە ماڵی برایەكی و بەو هۆیەوە دوو كەس بریندارن.”
سەرچاوەكە دەشڵێت “لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێ كردووە و تۆمەتبارەكەش هەڵاتووە.”