زاری كرمانجی-قەسرێ
ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی قەسرێ بڵاوی كردووەتەوە: ” لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کارکردن لە پڕِۆژەی دروستکردنی جۆگەی کراوە لەناحیەی قەسرێ دەستی پێکرد، ئەو جۆگەیە بەشێک لە کێشەی ئاوەڕۆ چارەسەر دەکات”.
بەهۆی نەبوونی جۆگەی کۆنکرێتی هەم لەرووی خاوێنی و بۆنی ناخۆش هاووڵاتییانی بێزار کردبوو، بەپێویستی دەزانین سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران و بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ بكەین،کە هەمیشە پاڵپشتن بۆ پێشنیارەکانمان و کار ئاسانیمان بۆدەکەن”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: “پڕۆژەکە لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی قەسرێ جێبەجێ دەکرێت.