زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی زانكۆی سۆران، بڵاوی كردەوە: ” لەژێر رۆشنایی بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە كاراكردنی زانكۆلاین بۆ ماوەی ١٠ رۆژ، كە لە رۆژی شەممە، ٢١ـی ئەیلولی ٢٠٢٤، دەستپێدەكات و تاوەكو ٣٠ـی ئەیلولی ٢٠٢٤، بەردەوام دەبێت.
بۆ ئەم مەبەستە سەنتەری راوێژكاری قوتابییانی زانكۆی سۆران، ئاگاداری قوتابییانی دەرچووی ١٢ـی ئامادەیی دەكاتەوە، كە لە رۆژی یەكشەممە، ٢٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٤، پێشوازییان لێدەكات، بە مەبەستی راوێژپێدان و پڕكردنەوەی فۆرمی زانكۆلاین، بە شێوازی خۆڕایی.
شوێنی پێشوازیكردن لە قوتابییانی ١٢ـی ئامادەیی بەم شێوەی خوارەوە دەبێت:
١- باڵەخانەی زانست و ئەندازیاری كەمپەسی زانكۆ.
٢- باڵەخانەی فاكەڵتیی پەروەردە.
كات: ٨:٣٠ـی سەرلەبەیانی تاوەكو ٢:٣٠ـی پاش نیوەڕۆ.