زارى کرمانجى-ڕواندز:
رێکارەکانى فراوانکردنى حەرەمى گوندى ئاکۆیان و گوندى سەران/ کانى کەوان، دەستى پێکرد لە ماوەیەکى نزیک هەموو ڕێکارەکان تەواو دەبن.
هەفتەى ڕابردوو زارى کرمانجى، بەدواداچوونێکى لەسەر داواکارى دانیشتووانى دۆڵى ئاکۆیان کرد، کە داواى فراوانکردنى حەرەمى گوندەکانیان دەکرد، بە فەرمى ڕیکارەکان دەستى پێکرد.
پەیام دڵدار، بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى ڕواندز لەمبارەیەوە بۆ زارى کرمانجى گووتى: ” لیژنەى زەوى و زار لە بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کشتوکاڵى سۆران، سەردانى گوندى ئاکۆیان و گوندى سەران/ کانى کەوانیان کرد، دەستیانکرد بە ڕێکارەکانى فراوانکردنى حەرەمى هەردوو گوند، بەپێى ڕێنماییەکانى ژمارە(٢)ى ساڵى ٢٠٢٤، لە ماوەیەکى نزیک هەموو ڕێکارەکان تەواو دەبن و داواکارى دانیشتووانى هەردوو گوند جێبەجێ دەکرێت”.
































































