پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە بەراورد بە دوێنێ بۆ هەر مسقاڵێک نزیکەی پێنج هەزار دینار بەرز بۆتەوە، هەروەها نرخی یەک ئۆنسەش ئەمڕۆ بە 2582 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت .
هەروەها، ئەمڕۆ سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕ وئۆنسە لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران بەو نرخانەی خوارەوە مامەڵەیان پێوە دەکردێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 634 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 582 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 555 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 476 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .