محەممەد مەحموود – سۆران :
قوتابخانەی ئیچ قەڵا لە سنووری پەروەردەی سۆران ، لە ساڵی ٢٠٠٩ دروستکراوە و تا ئێستا باڵەخانەی نەبەوەو قوتابییانی ئەو قوتابخانەیە لە کابینەدا دەخوێنن، هەفتەی داهاتوو بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی ١٨ پۆلی لەو شوێنە دروست دەکرێت.
ئاکارا الیشا، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە چوار چێوەی گرنگیدانی زیاتری کایبنەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەفتەی داهاتوو بە گوژمەی ١ ملیارو ٥٠٠ ملیۆن دینار بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی ١٨ پۆلی لە گەڕەکی ئیچ قەڵا، لە سنووری پەروەردەی قەزای ناوەندی سۆران دادەندرێت.
لە چەند رۆژی رابردووش هەر لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردی بناغەی دروستکردنی ٢٨ قوتابخانە داندرا، بۆ ئەو قوتابخانانەی سەریان خۆڵەو لە کابینەدان.