زاری کرمانجی-سۆران:
لە سەنتەری قەزای سۆران لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا سێ ئۆتۆمبێل زیانی زۆریان پێگەیشت.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، بڵاویکردووەتەوە، لە سەنتەری قەزای سۆران ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لێکدان، لە لایەن سێ ئۆتۆمبیل، ڕوویدا ئۆتۆمبیلێکی جۆری تۆیۆتا کامری خۆی کێشا بە دوو ئۆتۆمبیلی جۆری کیا سیراتۆ و نیسان تیدا”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری ڕووداوەکە خێرایی و پابەند نەبوونی شوفێری تۆیۆتا کامری بووە، زیانی زۆری مادی بە ئۆتۆمبێلەکان گەیشتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.