زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبهری تەندروستی سۆران، بەزاری كرمانجی كرمانجی ڕاگەیاند: ” ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی نوێ چەند پەتایەك دروست دەبێت وەك پەسیوو و كۆخەو لەرزووتاو هتد..، بەتایبەتیش كاتی تێپەڕبوونی وەرزی گەرماو هاتنی وەرزی سەرما، ئەمەش تەنها دوسێ ڕۆژ دەخایەنێت، بەڵام بەداخەوە كەسانێك بۆ چارەسەری سەردانی دەرمانخانەكان دەكهن و دەرمانی ئیلتیهاب وەردەگرن، ئەمەش كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر تەندروستی نەخۆشەكە”.
د.حەمرین مینە بەڕێوبەری تەندروستی سۆران، گووتیشی: ” لەم جۆرە كاتانەی پەتای وەرزی بڵاودەبێتەوە، پێویستە تووشبووەكە پشوو بدات و ئاوی پاكبخواتەوە لەگەڵ هەندێ شلەمەنی، هەروەها ئاسایی ئەگەر حەبێكی پاراستیامۆل بخوات بەسیەتی، نەك وەرگرتنی چارەسەری زۆر و دەرمانی ئیلتیهابات، ئەگەر هەستیشی كرد تەندروستی زۆر خراپە دەتوانێت سەردانی پزیشكی پسپۆر بكات.