زاری كرمانجی-سۆران
پێنجشەممە، 19-09-2024، وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد، لەم دواییانەدا هەندێک لایەن لێدوانێکیان لە زاری تەیف سامی، وەزیری دارایی بڵاو کردووەتەوە، گوایە وەزارەتەکە توانای دابەشکردنی مووچەی چەند مانگی داهاتووی فەرمانبەران نییە.
وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئەم دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، “تەیف سامی، وەزیری دارایی فیدراڵی، هیچ لێدوانێکی لەم بارەیەوە نەداوە”.
وەزارەتی دارایی فیدراڵی پابەندبوونی تەواوی خۆی بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان، چاودێری کۆمەڵایەتی و کەرتە ئەمنییە جیاوازەکانی عێراق دووپات دەکاتەوە.