زاری كرمانجی-سۆران
لە هۆڵی بۆنەكانی ئیدارەی سۆران، دوای چاپكردنی 14 كتێبی نوێ، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاپ و بڵاوكراوەكانی ئیدارەی سۆران، لە ڕێوڕسمێكدا ناسێندران.
ئێوارەی ڕۆژی 18ـی ئەیلوولی 2024، لەژێر چاودێری و بە ئامادەبوونی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، عەبدولسەلام عەزیز نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن و چاپ ، سەرباز جەوهەر نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان، جێگری سەرپەرشتیار، قائیمقامی قەزای ڕواندز و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە و تەندروستی و گەشتوگوزاری سۆران، مەڕاسیمی ناساندنی 14 کتێب و بڵاوکراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سۆران سازكرا.
لە وتەیەكیدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، چەند وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد، دەست خۆشی لە بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە کرد و ئاماژەی بە گرنگی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە و خوێندنەوەی کتێب کرد و گوتی پێویستە گرنگی زیاتر بەو کەسانە بدرێت کەوا توانای نووسینیان هەیە و پاڵپشتی و هاوکاری خۆشی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە دەربڕی.