محەمەد مەحموود- رواندز:
دوای ئەوەی لەسەر راسپاردەی مەسروربارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی ٨٠٠ ملیۆن دینار، رێگای بەشی زۆری گوندەکانی دۆڵی ئاکۆیان قیڕتاوکران، دانیشتووانی هەردوو گوندی کەڕەک و بنمێرە لەو دۆڵە، گلەیی ئەوەیان هەبوو چاککردنی رێگای گوندەکانی ئەوان نەخراوەتەوە بەرنامەی کارە و لە زاری کرمانجیش داواکاری ئەوان گەێیندرایە لە لایەنی پەیوەندیدار، لە ئێستادا دەرخستەی تایبەت بۆ چاککردنی رێگای ئەو دوو گوندەش دەکرێت.
ئەحمەد قادر، قایمقامی قەزای رواندز بە زاری کرمانجی راگەیاند” رێگای هەر دوو گوندی کەڕەک و بنمێردە لە دۆڵی ئاکۆیان دەرخستەی تایبەتی بۆ دەکرێت و چاکدەکرێن، ئەوەی گوندی بنمێردە ئەو شوێنانەی تێکچوونە چاکردەکرێنەوە و کاری نۆژەنکردنەوە بۆ رێگای ئەو گوندە دەکرێت “.
قایمقامی رواندز، ئاماژەی بەوەشدا” رێگای گوندی کەڕەک گرفتە یاساییەکانی چارەسەرکراوەو یەکێکە لە و پڕۆژانەی تەواو دەکرێت و لە گەڵ بەڵێندەر قسەکراوە بۆ ئەوەی لەو پڕۆژەیە بێتە دەرەوە و جارێکی تر بودجەی بۆ دیاربکرێت و تاوەکو لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو رێگایەش قیڕتاوبکرێت، وەک رێگای گوندەکانی تری دۆڵی ئاکۆیان، جگە لەوەش دەرخستەیەکی تر بۆ رێگای گوندی سەرانیش کراوە بۆ ئەوەی بەتەواوی چاکبکرێت.