زاری كرمانجی-مەجیداوە
لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستكرا بە چاككردن و كۆنكرێت كردنی چەند كۆڵانێكی گوندی بێلەنگر لە سنووری شارەوانی مەجیداوە.
لاوین ئازاد سەرۆكی شارەوانی مەجیداوە، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” لە درێژەی كاروپڕۆژەخزمەتگوزارییەكانمان، دەستكرا بە كۆنكریت كردنی چەند كۆڵانێك لە گوندی بێلەنگەر لە سنووری شارەوانیمان، كە گوژمەكەی لەلایەن ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ تەرخانكرا بوو”.
گووتیشی: ” دەستخۆشانە ئاراستەی سەرپەرشیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكان و قائdمقامیەتی قەزای ناوندی سۆران و بەڕێوبەری ناحیەی دیانا دەكەین، كە هەمیشە پاڵپشت و هاوكارمانن لە جێبەجێ كردنی كارو پڕۆژەكانمان.