بەهۆی بڕیارێكی حكومەتی هەرێمی لە سوودی جوتیاران سەدان ئۆتۆمبێڵی بارهەڵگر لەو دیو سنوورەكانەوە راگیراون
بەهۆی جێبەجێكردنی بڕیارێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ راگرتنی هاوردەكردنی تەماتە و چەند بەرهەمێكی دیكە دەیان ئۆتۆمبێلی بار هەڵگری ئێرانی لە سنوورەكان گیریان خواردووە.
ئەمە لە كاتێكدایە لە كۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی نێوان ئەنجوومەنی ئابووری هەرێمی كوردستان و عێراق بڕیار درا هاوردە كردنی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان قەدەغە بكرێت، بۆ ئەوەی بەرهەمی كوردستان زیانی پێ نەگات.
بەپَی بەدواداچوونەكانی زاری كرمانجی ” لە دوێنێوە بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی تەماتەی ئێرانی كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوە”.
ئەم بڕیارە بازاڕ بۆ بەرهەمی ناوخۆ پەیدا دەكات و خواستیش زیاتر دەبێت، بە تایبەتی كە جگە لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان تەماتە و بەرهەمەكانی دیكەی كشت و كاڵی بۆ شارەكانی عێراق هەناردە دەكرێت.
لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەزاران دۆنم زەوی كشت وكاڵی بە بەرهەمی جیاجیا داچێندراون.