محەممەد مەحموود – رواندز :
بۆ گرنگیدانی زیاتر به کەرتی پەروەردە لە سنووری قەزای رواندز، قوتابخانەیەکی ٩ پۆلی لە گەڕەکی بانەزێووکی ئەو شارە دروست دەکرێت.
چنوور مەزهەر محەممەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رواندز بە زاری کرمانجی راگەیاند ” بڕیارە لە گەڕەکی بانەزێووک قوتابخانەیەکی(٩)پۆلی دروست بکرێت، بۆ ئەم مەبەستە پارچە زەوی تایبەت لەلایەن شارەوانی رواندز دیاریکراوە و هەوڵەکانمان بەردەوامن بۆ ئەوەی لە کاتێکی کەمدا کارەکانی دروستکردنی ئەو قوتابخانەیە دەست پێبکەن، ئەمەش دەبێتە جێگەی بایەخ پێدان بە کەرتی پەروەردە لەو شارەو کەم کردنەوەی قەرەباڵغی لە قوتابخانەکان.
گەڕەکی بانەزێووک لە رواندز، گەڕەکێکی تازەیەو تادێت ژمارەی دانیشتووانی ئەو گەڕەکە زیاتر دەبن، بەمەش پێویستان بە دروستکردنی قوتابخانەیەکی تازە هەیە بۆ ئەوەی قوتابییانی ئەو گەڕەکە تێیدا بخوێنن.