زاری كرمانجی – سۆران :
كتێبی رۆژئاوای كوردستان.. سەرۆك بارزانی، پشتیوانی و نیگەرانی لە ئاییندە، لە نووسینی ئاسۆ عەلی فەرەج چاپ و بڵاودەكرێتەوە.
نووسەری كێتبەكە ئاسۆ عەلی فەرەج راگەیاند: “ناوەڕۆكی كتێبەكە هەشت تەوەری جیاواز لەخۆدەگرێت، هەوڵێكە بۆ خستنەڕووی هەڵە و پشتكردنە ئامانجە نەتەوەییەكان لەلایەن گرووپەكانی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكـ.ـەكە)ەوە، كە بە هاوكاری هەندێك دەوڵەت، دەرفەتی سەركەوتنی ئەزموونی رۆژئاوای كوردستانیان كردە قوربانی ئەجێندای حیزبی خۆیان”.
كتێبەكە لەژێر ناونیشانی “رۆژئاوای كوردستان.. سەرۆك بارزانی، پشتیوانی و نیگەرانی لە ئاییندە”، یە و لە هەشت بەش پێكدێت، بەشی یەكەمی كتێبەكە پێكدێت لە سێ كورتە تەوەر، بەشی دووەمی باس لە لێكەوتەی بەهاری عەرەبی دەكات و لە بەشی سێیەم سەرهەڵدانی داعش و پەلامارەكانی بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان دەكات، باسی لێوەكراوە و لە بەشی چوارەمی پەرتووكە بابەتی باس لە مەزڵومیەتی گەلی كورد و ڕۆحی خزمەتكاری قووڵبووەتەوە كراوە و بەشی پێنجەمیشی بریتییە لە خستنەڕووی زانیاری لەچوارچێوەی (پەكـ.ـەكە هێزێكی سەپێنراو) خراوەتەڕوو. بەشی شەشەمی تایبەت كردووە بە رێككەوتنە گرنگەكان و بەشی حەوتەمیشی بریتیە لە خۆڕادەستكردن بە بەرژەوەندی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و لە دوا بەشی پەرتووكەش كە بەشی هەشتەمە، نووسەر باس لە خودی سەرۆك بارزانی لە رۆژئاوای كوردستان دەكات.
لە كۆتایی كتێبەكەشدا نووسەر بەڵگە و وێنەی تایبەتی رووداوەكانی نێو ناوەڕۆكی كتێبەكە و لیستی سەرچاوەكانی خستووەتەڕوو.