زاری كرمانجی-سۆران
وەك سەرچاوە تەندروستییەكان ئاماژەی بۆدەكەن: ” لەهەر حاڵەتێكدا بڵاو بوونەوەی سكچوون و ڕشانەوە بەڕێژەیەكی بەرچاو لەنێوان خەڵكیدا ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی كۆلێرا لە ئارادایەو پێویستە لەم جۆرە كاتانەدا تووشبووان سەردانی نزیكترن نەخۆشخانە یان بنكەی تەندروستی بكەن بۆ ئەوەی پشكنینی تایبەتیان بۆ بكرێت و دڵنیابن لە نەخۆشییەكەیان”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” ئەگەر دوای پشكنینەكان دەركەوت كە تووشی نەخۆشی كۆلێرا بووە، ئەوا بەزووترین كات چارەسەر بكرێت، چونكە نەخۆشیەكی كوشندەیەو ئەگەر بەزوویی چارەسەر نەكرێت، نەخۆشیەكە دەگوازرێتەوە بۆ كەسانی دیكە”.
ئەوەش ئاشكرا دەكەن: ” زیاتر دروستبوونی ئەم نەخۆشیە لە ئەنجامی خواردنی شتی پیس و ناتەندروستە هەڵگری بەكتریای كۆلێرا یان خواردنەوەی پیس بەم بەكتریایە.