مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ڕاگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو چوار ڕووداوی هاتووچۆ لە سنووری ئیدارەی سۆران ڕوویداوە و لە ئەنجامدا هەشت كەس بریندار بوون .
لە ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران هاتووە كە بە هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری لێكدان لە نێوان ئۆتۆمبێلی جۆری پیك اپ مسیوبۆشی و پیك اپ فۆرد لە زارگەلی باڵەكیان، چوار كەس بریندار بوون، هەروەها هەمان ڕۆژ لە ڕووداوێكی جۆری لادان و خۆكێشان بە ستوونی كارەبا، لە گوندی شیوان ی قەزای سیدەكان چوار كەسی تر بریندار بوون، هاوكات ڕووداوێكی تری لێكدان لە ڕێگای خەلیفان – سپیلك ڕوویداوە و جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی بە دواوە نەبوو، لە ڕێگای بلێ بۆ بارزان یش بە هەمان شێوە ڕووداوێكی تری لێكدان لە نێوان ئۆتۆمبێلی جۆری هۆندا النترا و مارسدیس تانكەر هەبوو كە ئەویش جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی نەبوو.