زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی لیژنەی ئابووری ناحیەی دیانا، بڵاوی كردەوە، لە درێژەی كار و چاڵاكیەكانی لیژنەی پشكنین و چاودێری بازاڕی دیانا، چەند ماركێت و دوكانیان لە نزیك دووسایدی دێڵزیان بەسەر كردەوەو ڕێنمایان بە كاسبكارو فرۆشیاراندا”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” دوای پشكنین و گەڕان لەم دوكان و ماركێتانە، دەست بەسەر چەندین كاڵاو خۆراكی ماوەبەسەرچوو ناتەندروست داگیرا و پسولەی ئاگادار كردنەوە بە خاوەنەكانیان درا، بە مەبەستی سەردانكردنی لیژنەكەمان بۆ گرتنەبەری رێكاری یاسایی.