زاری كرمانجی-سۆران
وەك پزیشكان باسی لیێوەدەكەن، سه‌رئێشه، الشقیقه،( Migraine) باوترین جۆری سه‌ر ئیشه‌یه بهتووندو به‌هێزی ناسراوه ، كه‌زۆرجار له‌ئه‌نجامی كشانی موولوله خوێنه‌كانی ژێر پێستی سه‌ر زۆرجار دروستده‌بێ ، به‌هۆیه‌وه نه‌خۆش توشی سه‌رئێشه‌یه‌كی زۆر توند ده‌بێ و هه‌ندێجار لایه‌كی سه‌ری وه‌ك بروسكه یان وه‌ك لێدانی دڵ لێده‌دات و به‌هۆی نزیكی موولوله خوێنه‌كانی چاو له‌شوێنی گرژبوونه‌كه چاوی نه‌خۆش توشی قورسی ده‌كات ، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش سهرئێشانهكه 3 كاژێر تا 72 كاژێر ده‌خایه‌نێ.
سه‌باره‌ت به‌دیارترین نیشانه‌كانی لاسه‌رئێشه نیشانه‌كانی لاسه‌رئێشه زۆرن به‌ڵام دیارترینیان بریتییه له‌وه‌ی نه‌خۆش كاتێك توش ئه‌و جۆره سه‌ر ئێشه‌یه ده‌بێ سه‌رو شان وملـی قورس ده‌بێ، توشـی سهرئیشانێكی توند ده‌بێ ، زۆرجار لایه‌كی سه‌ری توشی نۆبه‌ی لاسه‌رئێشه ده‌بێ، نه‌خۆش ئاره‌زووی بۆ خواردن نامێنێ و هێلنجی دێتێ وحه‌ز به‌شوێنی تاریك وبێده‌نگ ده‌كات و زۆرجاریش توڕه‌و ده‌مارگرژ دهردهكـهوێت”.
هۆكاره‌كانی سەرئێشە
تائێستا هۆكاری ده‌ركه‌وتنی سه‌ره‌كی لاسه‌رئێشه نه‌زانراوه، به‌ڵام لێكۆلینه‌وه پزیشكییه‌كان ده‌ریانخستووه بۆماوه‌یی كاریگه‌ری راسته‌خۆی له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشه‌كه هه‌یه ، ژنانیش 3 هێنده‌ی پیاوان توشی نه‌خۆشیه‌كه ده‌بن، نه‌خۆشیه‌ك له‌هه‌موو ته‌مه‌نێك ئه‌گه ری دهردهكهوتنی هه‌یه،زۆرجاریش له‌دوای ته‌مه‌نی 50 ساڵی نه‌خۆشیه‌كه نامێنێت یان زۆركه‌م ده‌بێته‌وه (خه‌م ، دڵه راوكێ و بیركردنه‌وه‌ی زۆر، زۆر هیلاكردنی جه‌سته‌و مێشك، خه‌و زڕان و نه‌خه‌وتن وه‌ك پێویست ، سه‌رمابوونی شان ومل ، نه‌خواردن و دواخستنی جه‌می خواردن، سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان) هۆكاری یامهتیدهرن بۆ ده‌كه‌وتنی لەسه‌ر ئێشه”.