زاری كرمانجی- سۆران:
بەشێكی زۆری میدیاكانی زۆنی سەوز ئامادەنەبوونی (د. بەرهەم ساڵح)یان لە مەراسیمی دەستبەكار بوونی سەرۆك كۆماری نوێ نەكردۆتە هەواڵ.
دوای تێپەڕینی چەندین كاتژمێر میدیاكانی نزیك لە بەرهەم ساڵح و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، هەواڵی دەست بەكار بوونی (د. لەتیف رەشید)یان بڵاو كردەوە، بەڵام هیچ ئاماژەیان بەوە نەداوە كە د. بەرهەم ساڵح دەبوایە بەپێی هەموو عورفێك و رەچاوكردنی پرۆِتۆكۆڵی دەستاودەست كردنی دەستەڵات ئامادە بێت، بەڵام تۆڕەبووە و لە مێرگەپانە و ئامادە نەبووە لەم بۆنەیە كە چاوی هەموو كامێرەكانی راگەیاندنی ناوخۆیی و دەرەوەی لەسەر بوو نةركردة هةوال.