سومەیە عەبدولقادر حەمەدئەمین- سۆران
بەرپرسی قەرزی بچوك لە ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” تائێستا پێدانی قەرزی بچووك بە گەنجان دەستی پێنەكردووەتەوە، هەروەها بەشێكی زۆری سوودمەندبووان كە پێشتر قەرزەكەیان وەرگرتووە بۆ خەزێنەی حكوومەت گەڕاندویانەتەوە.
فەوزیە دەسكۆ، گووتیشی: ” بۆ دەستپێكردنەوەی قەرزی بچووك هەوڵەكان بەردەوامن و بۆ ئەم مەبەستە لە چاوەڕوانی ڕێنمایی و بڕیارەكانی سەرووی خۆمانین، هەروەها حكوومەت بڕیاری داوە ئەوانەی بە یەكجاری قەرزەكەیان بگەڕێنەوە 20% داشكاندنیان بۆ بكرێت، بۆ ئەمەش چاوەڕێی ڕێنماییەكانین”.
بەرپرسی قەرزی بچوك لە ئیدارەی سۆران، دەشڵێت: ” ئەو گەنجانەی پێشتر قەرزی بچوكیان وەرگرتووە بۆ پڕۆژەكانیان، زیاتر لە 70% پارەكەیان گەڕاندووەتەوە بۆ خەزینەی حكوومەت و بەدەوامیشن لە گەڕاندنەوەی قەرزەكەیان.