مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە پارێزگای بەسڕە، مێردمنداڵێك به هۆكارێكى ناديار، 3 لە ئەندامانی خێزانەكەی دەكوژێت .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەسرە، ئەمڕۆ سێشەممە 17ـى ئەیلوول ڕاگەیاند “شەوی ڕابردوو مێردمنداڵێكی تەمەن 13 ساڵان، لە ناوچەی قیبلەی باشووری ڕۆژئاوای بەسرە، بە چەكی دەمانچە دەستڕێژی گوللەی لە خێزانەكەی كردووە و باوك و دایك و براكەی كوشتووە و خوشكێكیشی بە سەختی بریندار بووە.”
پۆلیس دەشڵێت “تا ئێستا هۆكاری ڕووداوەكە دیار نییە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێكردووە.
ئەمە چوارەمین ڕووداوی كۆمەڵكوژكردنی خێزانە كە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو لە پارێزگاكانی عێراق تۆمار دەكرێن .