سومەیە عەبدولقادر حەمەدئەمین- سۆران
بەپێی زانیاری و بەدواداچوونەكانی زاری كرمانجی سەرەڕایی گرانی نرخی كرێی خانووبەرە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە زەحمەتیش خانوو بۆ كرێ دەست دەكەوێت، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بە تایبەت لەم چەند ساڵەی ڕابردوو خەڵكێكی زۆری گوندنشینانی دەوروبەر ڕویان لە شارو شارۆچكەكانی ئیدارەی سۆران كردووەو لەوێ نیشتەجێ بوونە.
لەلایەكی دیكەوە بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەرانی سۆران، تا ئێستا سەدان خێزانی شارەكانی عێڕاق و وڵاتی دەوروبەر ڕویان لە ئیدارەی سۆران كردووە، هەروەها چەندان خێزانی پەنابەری كوردەكانی پارچەكانی دیكەی كوردستان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران نیشتەجێن، ئەوەش وایكردووە، خانووی كرێ لە سۆران بە زەحمەت دەست بكەوێت و نرخی كرێی مانگانەشی بەرزبێت”.
لەگەڵ ئەوەشدا لەمەودوا خەڵكێكی زۆر لە جوتیاران و ئاژەڵداران لە كوێستانەكان دەگەڕێنەوەو نیشتەجێی شارو شارۆچكەكانی ئیدارەی سۆران دەبن، ئەمانە هەمووی هۆكارن بۆ دەست نەكەوتنی خانووی كری َو گرانی نرخەكەی.