مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرچاوەكانی حكومەتی نێودەوڵەتی لە زیمبابۆی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایانگەیاند، فڕۆكەی سەرۆكی وڵاتەكە، ئیمێرسۆن دامبودزۆ منانگاگوا، بەهۆی تێكچوونی كاركردنی تەكنیكییەوە كەوتووەتە خوارەوە.
كەناڵی زیمبابۆی (ZBC) لە زاری جنێڤان موسویر، وەزیری ڕاگەیاندنی وڵاتەكەوە بڵاویكردەوە، “بڕیار بوو سەرۆك منانگاگوا سواری ئەو فڕۆكەیە بێت كە كەوتە خوارەوە، بەڵام ئەو لەناو فڕۆكەكەدا نەبوو كاتێك ڕووداوەكە ڕوویدا.”
دەشڵێت “ڕووداوەكە ڕۆژی یەكشەممە لە شاری ماسڤینگۆ ڕوویداوە، دوای مەراسیمی دانانی بەردی بناغە و ئاهەنگەكانی ڕۆژی مونحموتابا كە سەرۆك ئیمێرسۆن منانگاگوا ئامادەی بوو.”
سەرۆك منانگاگوا ی تەمەن 82 ساڵ، لە ساڵی 2017 ەوە دەسەڵاتی لە پارتی (یەكێتیی) وەرگرتووە، لە ئێستادا سیاسییەكانی ئەو وڵاتە بە هۆی بە تەمەن داچوونی سەرۆكەكەیان داوا دەكەن كەسێكی تر هەڵببژێرێت بۆ ئەوەی جێگەی بگرێتەوە، ئەمە لە كاتێكدا كە ماوەی كۆتایی سەرۆكایەتی ئەو لە ساڵی 2028 بە كۆتا دێت .