پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
سەرۆكی ئەنجوومەنی بازاڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دۆلار و دراوەکانی دیکە، نرخی سەد دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێڕاقی ڕووی لەبەرز بوونەوە کردووە، هەروەها بەشێك لە دراوەكانی دیكەش بەرامبەر بە دیناری عێڕاقی گۆڕانكاریان بەخۆیەوە بینیوە، تا دێت بەهای توومەنیش دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت .
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، هێمای بۆ ئەوەشكرد:” بەرزی و نزمی دۆلار كاریگەری كردۆتە سەر بازاڕ و تا دێت بەهای دراوەکانی دیکە بەرامبەر بەدۆلار دابەزین بەخۆیەوە دەبینن، سەرجەم دراوەكانی دیكەش گۆڕانییان بەسەر داهاتووە .
100 دۆلار بەرامبەر بە 150,150 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن و 850 هەزار توومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە بەرامبەر بە سێ ملیۆن و 420 لیرەی توركی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 110 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 128 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 4,500 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 هەزار توومەن بەرامبەر بە 2,500 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.