بەختیار سەباح-زاری کرمانجی:
بەیانی ئەمڕۆ ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ لەلایەن تیمی بەرگری شارستان ڕواندز، گەنجێکی هەولێر لە خەرەندی ڕواندز رزگارکرا.
سەرچاوەیەک بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: ”بەیانی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن (١٨) بەناوی ( ئەیمەن ئیدریس عوسمان ) دانیشتووی گەڕەکی بەختیاری شاری هەولێر، دوای ئەوەی لە ( گاو )ێکی خەرەندی ڕواندز گیری خواردبوو، لەلایەن تیمی بەرگری شارستانی ڕواندز ڕزگارکرا”.
ئەو سەرچاوەیە گووتیشی: ” ئەو گەنجە بە مەبەستی گەشتکردن هاتووەتە ڕواندز، دوای ئەوەی کەمێک پارەی لێکەوتووەتە خوارەوە، بە مەبەستی هێنانەوەی پارەکە دەچێتە خوارەوەو بەڵام لە ( گاوێک ) گیر دەخوات و ناتوانی بەسەر بکەوێتەوە، لەو کاتەش بریندار دەبێت”
بەپێی زانیارییەکانی زاری کرمانجی، گەنجەکە لە نەخۆشخانەی گشتی ڕواندز، چارەسەری پێویستی بۆکراوە.