زاری کرمانجی-سۆران
گەیلان سادق، گۆڵپارێزی یانەی وەرزشی سۆران دوای چەند ساڵێک یاریکردن بۆ یانەی وەرزشی سۆران، ئەمڕۆ وازهێنانی خۆی لە ریزەکانی ئەو یانەیە راگەیاندو لە پەیامێکدا دەڵێت ” دوای زیاتر لە 7 ساڵ یاری کردن و خزمەت کردن بە یانەی یانەی وەرزشی سۆران و بەدەستهێنانی چەندین ئەنجام ، لە ئەمڕۆ بەدواوە هیچ پەیوەنـدیەکم بەیـانەی سـۆران نەمـا”.
ئەو گۆڵپارێزە باس لەوەشدەکات ” لە چەندین کات و بارو دۆخی سەختی یانەکە هەرگیز ڕۆژێک دانەبڕاوم و بە ئەرکیشم زانیوە هەمیشە، نەم کردوە بەمنەت بەسەر یانەکەو هاندەرانی شـارەکەم”.
سوپاسی تەواوی ئەو کەس و لایەنانەش دەکەم کە هاوکاربوونە لە گەڵم، داوای لێبووردن لە هاندەرانی یانەکەم دەکەم کە نەتوانم بەردەوام بم لەگەڵتان، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.