زاری کرمانجی :
ئەمڕۆ سێشەممە، لە گوندی کەژەکی سەر بە قەزای سیدەکان، گەنجێکی خەلیفان بەسەردان هاتۆتە گوندەکە بەبێ ئەوەی نەخۆشی هەبێ گیان لە دەستدەدات .
کاروان فەیسەڵ بەرپرسی بنکەی تەندروستی سیدەکان، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: گەنجەکە ناوی عوسمان دەربەندۆکی و تەمەنی نزیکەی 30 ساڵان بووە، دیارە زاوای یەکێک لە خانەوادەکانی گوندەکە بووە و بەسەر دان هاتۆتە ماڵی خەزوورانی .
بەرپرسی بنکەی تەندروستی سیدەکان، زیاتر گووتی:” گەنجەکە کە گەیێندرایە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدابوو، دیارە بەر لە گیان لە دەستدانی گوتبووی گەدەم دێشی و تووشی ڕشانەوەش هاتبوو .
گووتیشی:” تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کرا بۆ دڵنیابوون لە چۆنیەتی گیان لەدەستدانی .